ونبوونی مقەستێک لە ژاپۆن فڕۆکەخانەیەک دادەخات

شەیری بکە لە:
ونبوونی مقەستێک لە ژاپۆن فڕۆکەخانەیەک دادەخات

وێنەی فڕۆكەخانەكە - cairo24

ئاڤا نیوز 


هاتووچۆ لە یەکێک لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی ژاپۆن بە ناوی نیو چیتۆس ڕاگیرا، بەهۆی ئەوەی مقەستێک ون بوو.


چیرۆکی سەرەکی: لە فڕۆکەخانەی نیو چیتۆس لە ژاپۆن دوای ئەوەی مقەستێک ون بووە، پاسەوانانی نێو فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە دوای ئەو مقەستەدا گەڕان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ونبوونی ئەو مقەستەوە 36 گەشت هەڵوەشایەوە و فڕۆکەخانەکە داخرا، لە کۆتاییدا شوێنی مقەستەکە دۆزرایەوە و گەشتەکان دەستیانپێێکردەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فڕۆکەخانەی نیو چیتۆس ڕایگەیاند: ئاگادارین ڕووداوەکە بەهۆی نەبوونی سیستەمی بەکارهێنان و هەڵگرتن و بەڕێوەبردنی دروست لەلایەن بەکارهێنەرانی فرۆشگاکانەوە ڕوویداوە.


زانیاریی زیاتر: بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە دەکەین و هۆکارەکەی دیاری دەکەین و ڕێگری دەکەین لە دووبارەبوونەوەی.


هۆكارە زانراوەكان: بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە لەوە ترساون، تیرۆریستێک ئەو مقەستەی بردبێت،  ویستبێتی وەک چەکێک لە نێو فڕۆکەیەکدا بەکاری بهێنێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: