وەزیری بەرگریی ئەمریکا نەخۆشخانەی بەجێهێشت

شەیری بکە لە:
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا.. وێنە: AP

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا.. وێنە: AP

ئاڤا نیوز

 

وەزیری بەرگریی ئەمریکا دوای سێ ڕۆژ مانەوە، نەخۆشخانەی جێهێشت و بڕیارە لەم هەفتەیەدا بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی. 

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە، ئێستا لە ماڵەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات، هەر لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی لە پێنتاگۆن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پزیشکەکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێن، ئۆستن ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو  بەهۆی بوونی کێشە لە میزەڵدانیدا سەردانی نەخۆشخانەی کرد، ئەویش پەیوەندی بە نەشتەرگەریی شێرپەنجەی پرۆستاتیەوە هەبوو کە لە کانوونی یەکەمی 2023 بۆی کرا.

 

وێنە گەورەکە: نەخۆشکەوتنی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران چڕکردووەتەوە، چاودێریی شەڕەکانی ئیسرائیل و حەماس و هەروەها ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: