لە کفری پەیمانگەیەکی پیشەیی دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە کفری پەیمانگەیەکی پیشەیی دەکرێتەوە

دیمەنی کفری - سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز  


وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، لە قەزای کفری پەیمانگەیەکی پیشەیی بە سیستەمی خوێندنی ئینگلیزی دەکرێتەوە و دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەتوانن تیایدا بخوێنن.


ڕاگەیێنراوی فەرمیی: وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە: "خوێندن لە پەیمانگەکە بۆ ماوی پێنج ساڵ دەبێت، وەرگرتنی قوتابییان لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی دەبێت و تەنها 60 کەسیش هەلی خوێندنیان لە پەیمانگەکەدا دەبێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی یەكەمی خوێندنی پەیمانگەکەدا، قوتابییان تەنیا فێری زمانی ئینگلیزی دەکرێن.


زانیاریی زیاتر:"لە پەیمانگەکەدا بەشەکانی ئای تی، دیزاین، بازرگانی و گەشتوگوزار بەردەست دەبن، بۆ هەر بەشێكیش تەنیا 15 قوتابی وەردەگیرێن". وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان