پووتین دوای 13 ساڵ سەردانی چیچان دەکات

شەیری بکە لە:
پووتین دوای 13 ساڵ سەردانی چیچان دەکات

پووتین و قەدیرۆڤ

ئاڤا نیوز  


ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، دوای 13 ساڵ سەردانی چیچان دەکات، سەردانەكە لە کاتێکدایە سێ هەفتە لە هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر هەرێمی کورسک لە ڕووسیا تێدەپەڕێت.  


وێنە گەورەکە: پووتین لە دوای گەڕانەوەکەی لە ئازەربایجان، ئەم جارە سەردانی چیچان دەکات کە زۆربەی دانیشتووانەكەی مسوڵمانن و لە لایەن  ئەحمەد قەدیرۆف سەرۆکی هەرێمەكەوە پێشوازی لێ دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی ڕووسیا لە چیچان سەردانی ئەکادیمیای هێزە تایبەتییەكانی کرد کە بە ناوی پووتینەوە کراوە، لەم سەردانەدا پووتین بە چیچانییەکانی گوت "لەگەڵ ئێوە، ئێمە نابەزین". 


ئەمەش بزانە: هێزەکانی قەدیرۆڤ ناسراو بە "قەدیرۆتسکی"، چالاکانە لە هێرشەکانی گەمارۆدانی ماریۆپۆل و ناوچە جێناکۆکەکانی دیكە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەشدارییان کردووە و پشتگیری ڕووسیا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: