لە هەولێر شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە هەولێر، زیاتر لە شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنیشینان دروست دەکرێن و ئومێد خۆشناو ڕایدەگەیێنێت، زەویەکانیان ڕادەستی وەبەرهێنەر کراون.

 

وێنەگەورەکە: بە ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی کرێنیشینان لە هەرێمی کوردستان و یارمەتیدانی خەڵکی کەمدەرامەت، سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنیشینان دروست بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: لە نێوان شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی هەولێر، دوو زەوی زۆر باش دیاری کراون بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنیشینان، زەویەکانیش ڕادەستی وەبەرهێنەر کراون.

 

زانیاریی زیاتر: سەرجەم رێکارە یاساییەکان تەواو بووە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا، دەست بە دروستکردنی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان