نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پرۆسەی دەنگدان پاک و ڕوون بێت

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پرۆسەی دەنگدان پاک و ڕوون بێت

نێچیرڤان بارزانی و کلاودیۆ کۆردۆن

ئاڤا نیوز  


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەخت لە به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌کی هەڵبژاردنی پاک و ڕوون به‌ به‌شداریی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کان دەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/8/21 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی بە وەکالەت، کۆبووەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختی کرده‌وه‌ "هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه‌ و نوێکردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زۆر گرنگ و پێویسته‌ و جه‌ختی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدانی پاک و ڕوون به‌ به‌شداریی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کان کرده‌وه‌".


زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا کلاودیۆ کۆردۆن پابه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی به‌ پشتگیری له‌ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان دووپات کرده‌وه‌.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 20-10- 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

شەیری بکە لە: