پەرلەمانی ئێران متمانەی بە وەزیرەکانی کابینەکەی پزیشکیان بەخشی

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی ئێران متمانەی بە وەزیرەکانی کابینەکەی پزیشکیان بەخشی

وێنەی سەرجەم وەزیرە نوێیەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانی ئێران دەنگی متمانەی بەخشییە وەزیرە پێشنیازکراوەکانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران.

 

چیرۆکی سەرەکی: پزیشکیان لە وتەیەکدا لە پەرلەمان ڕایگەیاند هەموو وەزیرەکانی بە ڕاوێژ لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دەستنیشان کردووە. ئەو گوتیشی تەنانەت بەشێک لە وەزیرەکان پێشنیازی خودی ڕێبەری باڵا بوون.

 

ئەمەش بزانە: کابینەکەی پزیشکیان لە یاریدەدەری سەرۆک کۆمار و 19 وەزیر پێک دێت.

 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمار
محەممەد ڕەزا عارف، یاریدەدەری یەکەمی سەرۆککۆمار
ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆ 
عەبدولناسر هیممەتی، وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی
عەباس عێراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوە
ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگری (ئیتڵاعات)
عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان
ستار ‌هاشمی، وەزیری گەیاندن و تەکنۆلۆژیای زانیاری
عەباس ساڵح شەریعەتی، وەزیری ڕۆشنبیری و ڕێنمایی ئیسلامی
عەلیڕەزا کازمی، وەزیری پەروەردە و فێرکردن
ئەحمەد دونیامالی، وەزیری وەرزش و لاوان
فەرزانە سادق، وەزیری ڕێگا و شارسازی
غولامڕەزا نووری قزڵجە، وەزیری جیهادی کشتوکاڵی
حوسێن سیمایی سەڕاف، وەزیری زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا
موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوت 
عەباس عەلیئابادی، وەزیری وزە
ئەحمەد مەیدەری، وەزیری هاریکاری، کار و خۆشگوەزەرانی کۆمەڵایەتی
ئەمین حوسێن ڕەحیمی، وەزیری داد
محەممەد ڕەزا ساڵحی ئەمیری، وەزیری میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشەسازیی دەستی
محەممەد ئەتابەک، وەزیری پیشەسازی، کانزاکان و بازرگانی
محەممەد ڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندرووستی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: