ئەو ئەفسەرانەی سڵاوی سەربازییان بۆ سوودانی نەکرد ئازادکران

شەیری بکە لە:
ئەو ئەفسەرانەی سڵاوی سەربازییان بۆ سوودانی نەکرد ئازادکران

ستافێکی پێشوازی لە شاندە فەرمییەکان، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


ژمارەیەک ئەفسەر لە پارێزگای زیقار بەهۆی نەکردنی سڵاوی سەربازی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکرابوون، بەڵام دواتر ئازادکران.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 20ی ئابی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە، بە یاوەری شاندێکی حکومی سەردانی پارێزگای زیقاری کرد و لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لێکرا، بەهۆی  نەکردنی سڵاوی سەربازیش لە ڕێوڕەسمەکە  10 ئەفسەر بە پلەی جۆراوجۆر  دەستگیرکران.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە زیقار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو ئەفسەرانە نەیانزانیوە سوودانی لەنێو شاندەکە بووە، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەش درەنگانی شەوی ڕابردوو ئازادکران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: