پەروەردەی عێراق وادەی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
پەروەردەی عێراق وادەی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیێنێت

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پەروەردەی عێراق 1-10ی وەک یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم پارێزگاکان دیاریکرد، 15 ڕۆژ پێشتریش مامۆستایان پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن دەکەنەوە.

وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو لە عێراق 13 ملیۆن قوتابی لە سەرجەم قۆناغەکاندا دەیانخوێند، حکومەتی عێراقیش بەڵێنی دابینیکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی پێدابوون، بەڵام بۆ ئەمساڵ وەک لێپرسراوانی پەروەردە دەڵێن کەمی باڵەخانەی خوێندن یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان.
 
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025،  ڕۆژی 1-10-2024 لە سەرجەم پارێزگاکان دەستپێدەکات.

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی یەکشەممە (15-9-2024) یەکەم ڕۆژی پەیوەندی مامۆستایان بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دەبێت.

لەلایەکی دیکە: هەرچەندە تائێستا ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەفەرمی دیارینەکراوە، بەڵام بەگشتی ساڵانە لە 15-9 دەرگای ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: