بەرەی تورکمانی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەرەی تورکمانی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕەتدەکاتەوە

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناهێڵن مافی پێکهاتەی تورکمانی لە کەرکووک پەراوێزبخرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر. 

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بەرەی تورکمانی سکاڵایان دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک تۆمار کرد، ئەمڕۆ سێشەممە، 20-8-2024 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵاکەی ڕەتکردەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەڕشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: مافی پێکهاتەی ڕەسەنی کەرکووک هێشتا  لە دادگای فیدراڵی و دادگای کارگێڕی پارێزراوە، دەتوانن سکاڵا لە دادگای بەرایی تۆمار بکەن.

 

باککگراوند: 10-8-2024  ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام لە بەغدا کۆبووەوە، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار و محەممەد حافز لە پێکهاتەی عەرەب وەک سەرۆکی  ئەنجوومەنی پارێزگا  هەڵبژێردران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: