ئیخڵاس دلێمی: لە ماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دەنێردرێت

شەیری بکە لە:
ئیخڵاس دلێمی: لە ماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دەنێردرێت

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەنیا ئەم مانگەیە.

 

وێنە گەورەکە: نزیکەی 30 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کراوە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی گوتووە کە ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەوانە نەکراوە.

 


لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كێشەی مووچە تەنیا تایبەت نییە بە هەرێمی كوردستان بەڵكوو مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق كێشەی تێکەوتووە بەهۆی نەبوونی سیولەی نەختینەیی. 

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی دلێمی، دڵنیایی دراوە لەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دوێنێ 19-8-2024 بڕێک پارە نێردراوە و لە ماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دەنێردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: