دوای زیاتر لە 50 ساڵ ئەمریكا دەگەڕێتەوە سەر مانگ

شەیری بکە لە:
دوای زیاتر لە 50 ساڵ ئەمریكا دەگەڕێتەوە سەر مانگ

سەرچاوەی وێنە: تەلەگراف

ئاڤا نیوز


كۆمپانیایەكی ئەمریكا دەیەوێت دوای زیاتر لە 50 ساڵ، بە كەشتی تایبەتی دیزاینكراو بگەڕێتەوە بۆ سەر مانگ.

 

بۆچی گرنگە: نیشتنەوەی لەسەر مانگ كارێكی ئاسانییە، تەنیا ئەمریكا، ڕووسیا، هیندستان، چین و ژاپۆن توانیویانە ئەم گەشتە ئەنجام بدەن، بۆیە ئەگەر ئەم گەشتە سەركەوتوو بێت، ئەوا دوای زیاتر لە 50 ساڵ ئەمریكا دووبارە دەگەڕێتەوە سەر مانگ.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: كەشتیی ئاسمانی "نۆڤا - سی" لەلایەن كۆمپانیای "ئینتوتیڤ مەشین" كە بنكەكەی لە ئەمریكایە دیزاین كراوە و بڕیارە لە ویلایەتی فلۆریدا گەشتەكە ئەنجام بدرێت.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگوێرەی پلانەكان ئەگەر هەموو شتێك بە ڕێكوپێكی بڕوات، چوارشەممەی داهاتوو كەشتییەكەی نۆڤا - سی گەشتەكەی بكات، ئەوا لە 22ی ئەم مانگە لەسەر مانگ دەنیشێتەوە، ئەمەش یەكەمجارە ئەمریكا لە دوای كۆتا ئەركی ئەپۆلۆ لە ساڵی 1972دا، نیشتنەوەی لەسەر ڕووی مانگ ئەنجام بدات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: