ئەو کۆمپانیا نایاساییانەی گەشتی عومرە ڕێکدەخەن لە عەرعەر ڕێگرییان لێدەکرێت

شەیری بکە لە:
ئەو کۆمپانیا نایاساییانەی گەشتی عومرە ڕێکدەخەن لە عەرعەر ڕێگرییان لێدەکرێت

بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز


بەگوێرەی ڕێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان و دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، هەر کۆمپانیایەک بەبێ مۆڵەت گەشت بە عومرەکار بکات لە عەرعەر دەگەڕێنرێتەوە.


وێنە گەورەکە: لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ، داواکاری گشتیی و وەزارەتی ئەوقاف لێکۆڵینەوە لەو کۆمپانیایانە دەکات کە بە نایاسایی حەجخوازیان بە ڤیزای گەشتیاری بردووەتە حەج، تاوەکو ئێستا 91 کۆمپانیا ڕاگیراون و مۆڵەتی گەشتی عومرەیان پێنادرێت.


لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە کۆی 300 کۆمپانیا گرێبەستی ئەنجامدانی گەشت بۆ 97 کۆمپانیا کراوە، هەر کۆمپانیایەک بەبێ مۆڵەت عومرەکار ببات لە عەرعەر دەگەڕێنرێنەوە و ڕێگەیان پێنادرێت گەشتی سعوودییە بکەن."


هۆکارە زانراوەکان: ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەت بەو کۆمپانیانە بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە، ئەمساڵ 30 حاجیی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە گیانیان لەدەستداوە، کە  29 حاجییان ئەوانە بوون بە ڤیزای گەشتیاریی و دوور لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف چووبوونە ئەو وڵاتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: