سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان داواکارییەک پێشکەش بە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان داواکارییەک پێشکەش بە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەکات

عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان

ئاڤا نیوز 


عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی زیندانیکراوی پێشووی پاکستان، ڕاسپاردەییەک پێشکەش بە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی دەکات، تێدا داوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی زانکۆ دەکات، ئێستاش کار لەسەر داواکارییەکەی دەکرێت. 


لێدوانی فەرمی: سەید زولفیکار بوخاری، گوتەبێژی پارتی تەحریقی ئینسافی پاکستانی لەندەن ڕاگەیاند، عیمران خان داواکارییەکەی پێشکەش بە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی کردووە، ''ئەگەر خان ئەم پۆستە وەربگرێت ئەوا دەبێتە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئاسیا و تەواوی جیهان''.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  زانکۆی ئۆکسفۆرد تا ئێستا هیچ وەڵامێکی داواکارییەکەی عیمران خانی بۆ ئەم مەبەستە نەبووە. 


ئەمەش بزانە: عيمران خان یەکێک بووە لە قوتابییەکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد، بەشی سیاسەت و فەلسەفەی ئابووری لە ساڵی 1975 تەواو کردووە. 


باکگراوند: عيمران خان لە ماوەی لە ساڵانی 2018- 2020 سەرۆکوەزیرانی پاکستان بووە، ئێستا بەهۆی تاوانی گەندەڵییەوە زیندانی کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: