دانەگاز گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرۆمۆر 250ـی لەگەڵ کۆمپانیایەک کۆتایی پێهێنا

شەیری بکە لە:
دانەگاز گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرۆمۆر 250ـی لەگەڵ کۆمپانیایەک کۆتایی پێهێنا

وێنە ؛ سکای نیوز

ئاڤا نیوز


کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی، گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کۆمپانیای ئینەر فلێکس بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرۆمۆر 250 لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهێنا.


وێنە گەورەکە: کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەی کۆرۆمۆر گازی سروشتی بەرهەم دەهێنێت، بەرهەمی ڕۆژانەی دەگاتە 37 هەزار بەرمیل نەوتی هاوتا. بەرهەمەکەی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ 3٪ زیادیکردووە.


هۆکارە زانراوەکان: کۆمپانیای دانەگاز لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، هۆکاری کۆتایی هێنان بەو گرێبەستە بۆ لاوازی ئەدای کۆمپانیای ئینەر فلێکس دەگەڕێتەوە، کە نەیتوانیوە وەک پێویست کارەکانی راپەڕێنێت و بەهۆیەوە پڕۆسەی پەرەپێدان لە وادەی دیاریکراوی خۆی دواکەوتووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:لە راگەیەنراوەکەی کۆمپانیای دانەگازدا هاتووە، کۆمپانیای پیرل پێترۆلیۆم ڕاستەوخۆ ئەو بڕەی ماوە پەرەی پێبدرێت سەرپەرشتی دەکات و لە وادەی خۆیدا کارەکان تەواو دەکات.


زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای پیرل پێترۆلیم بە گوێرەی گرێبەست پارێزگاری لە تەواوی مافەکانی دەکات، بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیشەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: