سوودانی یەکێک لە پارێزگا پەراوێزخراوەکان بەسەردەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی یەکێک لە پارێزگا پەراوێزخراوەکان بەسەردەکاتەوە

سوودانی لە زیقار - میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی پارێزگای زیقاری کرد، بەدواداچوون بۆ دۆخی هەژاری و زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە پارێزگاکەدا دەکات.


وێنە گەورەكە: پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق یەکێکە لە پارێزگا هەژارنشینەکان و ڕێژەی بێکاری تیایدا گەیشتووەتە 30%، ڕاگرتنی دامەزراندنیش لەکەرتی حکومیدا کێشەی بێکاری لەو پارێزگایەدا قووڵتر کردووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای زیقار چەندین پڕۆژەی کارەبا، تەندروستی، وەرزشی و گەشتیاری دەکاتەوە و بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی نوێش دادەنێت.


زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەم هەنگاویدا لە پارێزگای زیقار یاریگای نێودەوڵەتی ناسریەی کردەوە کە جێگەی 20 هەزار هاندەری تۆپی پێی تێدادەبێتەوە و بە دووقۆناغ زیاتر لە 170 ملیار دینار لە دروستکردنیدا خەرجکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان