تیمی دانوستانکاری ئیسرائیل داوایەک لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان دەکەن

شەیری بکە لە:
تیمی دانوستانکاری ئیسرائیل داوایەک لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان دەکەن

وێنە: ئاکسیۆس

ئاڤا نیوز  


تیمی دانوستانکاری ئیسرائیلی کە بەشدارن لە کۆبوونەوەکانی ئاگربەستی غەززە، داوا لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان دەکەن ڕێگەیان پێی بدرێت بۆ گەیشتن بە ڕێکكەوتن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: نەتەنیاهۆ بەڵێنی داوە کە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکات، بە ڵام نەتانیاهۆ بە تەواوەتی ئەم کارە جێبەجێ ناکات. 


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە: نەتەنیاهۆ ڕێگە بە تیمی دانوستانکار نادات بگەنە ڕێککەوتن. 


زانیاریی زیاتر: تیمی دانوستانکاری ئیسرائیلی کە پێكدێت لە سەرۆکی موساد و یاوەرانی، نەتانیاهۆیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەتوانن بگەن بە ڕێککەوتن ئەگەر ڕێگەیان پێی بدرێت، نەتانیاهۆ باوەڕی وایە کە ئەگەر ئیسرائیل پێداگر بێت لە شەڕ، ئەوا حەماس تێکدەشکێت.


وێنە گەورەكە: زیاتر لە 10 مانگە شەڕ لە غەززە بەردەوامە، تائێستا نزیكەی 40 هەزار كەس كوژراون كە زۆرینەیان ژن و منداڵن فشارەكانیش بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ بەردەوامن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: