دوای چوار ساڵ حكومەتی عێراق پارە بۆ ڕێگەی گوێڕ- مەخمور زیاد دەكات

شەیری بکە لە:
دوای چوار ساڵ حكومەتی عێراق پارە بۆ ڕێگەی گوێڕ- مەخمور زیاد دەكات

وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.. سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی عێراقی

ئاڤا نیوز


لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 11 بڕیاری پەیوەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی جۆراوجۆر لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق پەسەند کرا، یەکێک لە بریارەکان زیادکردنی گوژمەی پڕۆژەی ڕێگای نێوان گوێڕ – هەولێرە لەكاتێكدا چوار ساڵە ئەو ڕێگەیە تەواو نەكراوە.


بڕیاڕەکە بەمشێوەیەیە: زیادکردنی گوژمەی پڕۆژەی سایدی دووەمی ڕێگای گوێڕ – هەولێر بە درێژایی 35 کیلۆمەتر، واتا ڕێژەی %7.67 بۆ پڕۆژەکە زیادکراوە.


بۆچی گرنگە: ڕێگای گوێڕ – هەولێر لەساڵی 2020 ـەوە کاری تیدا دەکرێت، تەواوبوونی ڕێگاکە بۆ ھەولێر و گوێڕ گرنگە، لەبەر ئەوەی ناوچەیەكی فراوانی كشتوكاڵی و پیشەسازیی لەسەرە.


ژمارەکان وادەڵێن: گوژمەی پڕۆژەی جووتسایدی گوێڕ – هەولێر 22 ملیار و 560 ملیۆن و 670 هەزار دینار بوو، ئێستا یەک ملیار و 730 ملیۆن و 816 هەزار دینار زیادکراوە و گوژمەکە بۆ 24 ملیار و 291 ملیۆن و 486 هەزار دینار زیادیکردووە.


باكگراوند: ناحیەی گوێڕ سەربەقەزای مەخموورە دەكەوێتە باشووری خۆرئاوای شاری هەولێر، بەشی باکووری خۆرئاوای شاری موسڵە  و 45 كیلۆمەتر لێیەوە دوورە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: