کۆنگرەی دیموکراتەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
کۆنگرەی دیموکراتەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد

بایدن فرمێسک دەسڕێت - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


ڕۆژی دووشەممە، 19-8-2024، کۆنگرەی دیموکراتەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد، تا ڕۆژی پێنجشەممە، 22-8-2024، بەردەوام دەبێت.


ئەوەی ڕوویدا: لە ڕۆژی یەکەمدا، کامالا هاریس بە فەرمی وەک بەربژێری دیموکراتەکان دەستنیشان کرد. بایدن گوتارێکی ماڵئاوایی پێشکەش کرد و گوتی مەشخەڵەکە ڕادەستی هاریس دەکات و وەک خۆبەخشێک کاری بۆ دەکات. هیلاری کلینتۆنیش سوپاسی بایدنی کرد کە شکۆ، نەجابەت و شایستەیی بۆ کۆشکی سپی گەڕاندووەتەوە. 


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: گرنگترین دیمەنی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکە ئەو کاتە بوو کە بایدن چووە سەر ستەیج. فرمێسک لە چاویدا قەتیس مابوون، کچەکەی چووە سەر ستەیج و لە باوشی گرت. ئامادەبووان ئەو بانەرە شینانەیان بەرز کردەوە کە لە سەر نووسرا بوو 'ئێمە جۆ-مان خۆش دەوێت'. بۆ ماوەی چوار خولەک بایدن-یان چەپڵەڕێزان کرد و درووشمی 'سوپاس جۆ، سوپاس، جۆ'یان دەگوتەوە.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان، بەڵام خۆی لە بەربژێری کشاندەوە و هاریس جێگەی گرتەوە.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و هاریس و ترەمپ کێبڕکێی یەکدی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: