هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە شەش جۆر سەرپێچی ئاگادار دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە شەش جۆر سەرپێچی ئاگادار دەكاتەوە

دیمەنی سلێمانی - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە، هۆشداریی دەداتە شۆفێران سەبارەت بە شەش جۆر سەرپێچی.


بۆچی گرنگە: هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە شەش جۆری سەرپێچی لەنێو شارەکە نەکەن، دوای ئاگادارکردنەوەی لەکاتی هەر حاڵەتێکی سەرپێچی، شۆفێرەکە سزا دەدرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی عەربەت – سلێمانی و هاتنە ناوەوەیان تا کاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی قەدەغەیە، هەروەها بەهیچ شێوەیەک وەستانی ئۆتۆمبێل بە ستوونی یان بە گۆشە لەسەر شۆستە و شەقامە سەرەکییەکان ڕێگەپێدراو نییە.


زانیاریی زیاتر: وەستانی ئۆتۆمبێل بەهەموو شێوەیەک لەناو فولکەکان و لەسەر شەقامی سەرەکی مەلیک مەحموود قەدەغەیە، هاوکات وەستانی ئۆتۆمبێل بە دوو ڕیز بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نادرێت، جگە لەوە وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتنی سەوزە و میوە قەدەغەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: