ئاسایشی هەولێر هاووڵاتیان لە جۆرە فێڵێک ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر هاووڵاتیان لە جۆرە فێڵێک ئاگادار دەکاتەوە

لۆگۆی ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە گرووپێک پەیدا بوونە و لەڕێگەی فێڵێکەوە پارەی نێو هەژماریی بانک دەدزن.


وێنە گەورەکە: ئاسایشی هەولێر، لەڕێگەی ڕاگەیێنراوێکەوە هاووڵاتیان لە فێڵی گرووپێک ئاگادار دەکاتەوە کە بە بیانووی گۆڕینەوەی دۆلار، پارەی نێو هەژماری بانکیی هاووڵاتیان دەبەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: ماوەیەکە گرووپێک کە خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق و هەرێمی کوردستانن، چەند هەژمارێکی جۆراوجۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستکردووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نرخی (100)دۆلاری ئەمریکی بە (132000) هەزار دیناری عێراقی دەگۆڕنەوە، بەتایبەت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت گەشت بکەن.


زانیاریی زیاتر: ئەم گرووپە بەچەند ژمارە مۆبایلێکی  جۆراوجۆر بەڕێگای تۆڕی (واتس ئاپ) دەکەونە پەیوەندی لەگەڵ کەسەکە و داوای (پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و ماستەرکارت یان ڤیزەکارت)ی کەسەکە دەکەن، دوای چەند خولەکێک داوای (کۆد/ژمارەی) نهێنی سەر هەژماری بانکیی یەکەت لێ دەکات، لە دوای پێدانی ئەو (کۆد/ژمارە) نهێنییە ڕاستەوخۆ هەر بڕەپارەیەک لەسەر هەژماری بانکیەکەت  هەبێت دەستی بەسەردا دەگرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاسایشی هەولێر، ئاشکرای دەکات لە ماوەی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی لەو شێوەیە ڕوویداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: