بە پێی ڕاپرسییەک هاریس بە ڕێژەی 7% لە پێش ترەمپە

شەیری بکە لە:
بە پێی ڕاپرسییەک هاریس بە ڕێژەی 7% لە پێش ترەمپە

ترەمپ و کامالا

ئاڤا نیوز  


بە پێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس، لە هەڵبژاردنەکانی 5-11ی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕێژەی 48 %ی خەڵکی ئەمریکا دەنگ بە هاریس و 41%ی دەنگ بە ترەمپ دەدەن.


وێنە گەورەكە: لە دوای کشانەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و دەستنیشانکردنی کەمالا هاریس جێگرەکەی وەک بەبژێری دیموکراتەکان، كامالا هاریس لە زۆربەی ڕاپرسییەکان دەنگەکانی لە پێش دۆناڵد ترەمپەوەیە. 


پێدراوە ڕاستەکان: بە پێی ئەم ڕاپرسییە، 83٪ی دیموکراتەکان پشتیوانی لە کامالا هاریس دەکەن و 80٪ی کۆمارییەکان دەنگ بە ترەمپ دەدەن.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: هاریس لەلایەن ژنانەوە زیاتر دەنگی پێدەدرێت، دۆناڵد ترەمپ زیاتر پیاوەکان هەڵیدەبژێرن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاپرسییەکی پێشوودا کە ئاژانسی ئەی پی لەگەڵ سەنتەری کاروباری گشتی NORC ئەنجامی دابوو، ئەوە دەركەوت ئەمریکییەکان ترەمپیان لە بەڕێوەبردنی ئابووریدا بە گونجاو زانیوە و بەشێکیان هاریس بەهۆی پابەندبوونی بە دیموکراسییەوە بە گونجاوتر دەزانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: