وەزیری شارەوانی هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە شارەوانییەکانی سنووری هەولێر

شەیری بکە لە:
وەزیری شارەوانی هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە شارەوانییەکانی سنووری هەولێر

وێنەی کۆبوونەوەکە - وەزارەتی شارەوانی

ئاڤا نیوز  


ماوەی هەفتەیەک مۆڵەت دەدرێتە شارەوانییەکانی سنووری هەولێر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێک و هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت، سزای کارگێڕی دەدرێت.


وێنە گەورەکە: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری زیاتر لە 30 شارەوانیی سنووری هەولێر کۆدەبێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: وەزیر یەک هەفتەی وەکو مۆڵەت داوە بە شارەوانییەکان بۆ ئەوەی سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ و پرۆسەی خاوێنکردنەوەی شارەوانییەکان و بایەخدانی زیاتر بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانکاری لە سنووری شارەوانییەکان پلانی نوێ پێشکەش بکەن.


زانیاریی زیاتر: داوا لە بەڕێوەبەری شارەوانییەکان کراوە، بە وێنە و ڤیدیۆ پڕۆژە و کارە نوێیەکانیان بۆ وەزارەتی شارەوانی بنێرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: