زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو زەوییانەی بۆ فەرمانبەران دابین كراوە

شەیری بکە لە:

دیمەنی کەرتی هەشتی حەسارۆکی هەولێر کە بەمدواییە لەلایەن حکومەت بڕیاری ئاوەدانکردنەوەی دراوە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ئەو شوێنەی دیاریكراوە بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەپێی چەندین پێوەر بووە و دەكەوێتە ناو ماستەر پلانی نوێی هەولێرەوە.


وێنە گەورەكە: لە هەولێر پڕۆسەی دابینكردنی زەوی بۆ فەرمانبەران گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، لە سنوری پارێزگای هەولێر زەوی بۆ زیاتر لە 70 هەزار فەرمانبەر دابینكراوە.


لێدوانی فەرمی: كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:" لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر، 50 بۆ 60 هەزار فەرمانبەر لەو بڕیارە سوودمەند دەبن و لە گەزنە زەوی پێویست دابینكراوە و نووسراو كراوە بۆ نەخشەدانانی ئاوەدانی بۆ ئەوەی كارەكانی تەواو بكات. 


زانیاریی زیاتر: ئامادەسازی كراوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەكە بۆ سەرووی نزیكەی 100 هەزار فەرمانبەر، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بەگوێرەی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان زەوی تەرخان دەكرێت. سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئەوەشی گوت.


زانیارییە بەدەستهاتووەكان: دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی، تەكنیكی، هونەرییەكان و كۆتایهاتنی ماوەی گەڕانەوەی فۆڕمەكان، ئەگەری زۆرە پێش سەری ساڵ لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر دەستبكرێت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان