ڕووسیا: ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا ناکرێت

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا ناکرێت

وێنەی تەقاندنەوەی پردەکە - میدیای ئۆکراینا

ئاڤا نیوز  


ئۆکراینا پردی سێیەمی کۆرسکی تەقاندەوە و یاریدەدەری پووتینیش دەڵێت " مۆسکۆ هیچ گفتوگۆیەک بۆ ئاشتی لەگەڵ کیێڤ ناکات".


وێنە گەورەکە: لە دوای پێشڕەوییەکانی ئۆکراینا بۆ ناو خاکی ڕووسیا و تەقاندنەوەی دوو پردی ستراتیجی شاری کۆرسک، ئۆکراینا پردی سێیەمیشی لەسەر ڕووباری سیم تەقاندەوە کە ئەمەش ڕووسییەکانی تووڕە کردووە. 


لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: دوای هێرشی ئامانجداری مووشەکی لەسەر باڵەخانەکانی مەدەنی و ژێرخانەکانی ئابووریی گوندی کاریژ، پردی سێیەمیش لەسەر ڕووباری سیم ڕووخاوە. 


لە لایەکی دیکەوە: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا پێشتر و لە مانگی حوەزیراندا ڕایگەیاندبوو: تەنیا بە مەرجێک کۆتایی بەم شەڕە دەهێنین کە کیێڤ واز لە هەوڵەکانی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بهێنێت و هێزەکانی لەو ناوچانەی کە ئێمە مەبەستمانە بباتە دەرەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا ئەم سێ پردەی بەکار دەهێنا بۆ دابینکردنی هێزی سەربازیی پێویست بۆ شەڕ لە ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: