کۆمیسیۆن بڕیارێکی نوێ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن بڕیارێکی نوێ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی کۆتایی بنکەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.


وێنە گەورەکە: بڕیارە 20ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە بەردەوامە.


لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ژمارەی کۆتایی بنکەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد.


ژمارەکان وادەڵێن: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە و دەتوانن دەنگ بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەزار و 266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی و 165 بنکەی دیکەش بۆ دەنگدانی تایبەت دادەنرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: