لە ئیتاڵیا یەختێک ژێرئاوکەوت و کەسێک گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
لە ئیتاڵیا یەختێک ژێرئاوکەوت و کەسێک گیانی لەدەستدا

ساتی دەرهێنانەوەی تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختێک، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە وبێسەروشوێن بوون. 


وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زریان و بارانبارینێکی بەخوڕ ئیتاڵیای گرتووەتەوە بەهۆیەوە ئەمڕۆ 19-8-2024، یەختێک لە کەناراوەکانی پالێرمۆی ئیتاڵیا ژێر ئاوکەوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژێرئاوکەوتنی یەختەکە بووە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و شەش کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون. 


لێدوانی فەرمی: پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: درێژی یەختەکە 56 مەتر بووە، بە  22 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوتووە، پاسەوانی کەناراوەکان توانیویانە 15 کەس ڕزگار بکەن لە نێوانیاندا منداڵێکی یەک ساڵ. 


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو کەسانەی بێسەرشوێنن، هەڵگری ناسنامەی ئەمریکی، بەریتانی و کەنەدیین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: