وەزیری ڕۆشنبیری: دەبێت بكوژی كۆڵبەرەكە سزا بدرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری ڕۆشنبیری: دەبێت بكوژی كۆڵبەرەكە سزا بدرێت

 ئاڤا نیوز


وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕایدەگەیێنێ، پاسەوانی سنوور ئەركیان پاراستنی خەڵكە نەك كوشتنی هاووڵاتیان. جەختیش لە سزادانی بکوژی گەنجەکەی دوێنێی خورماڵ دەکاتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە كۆڵبەرێكی كوردی خەڵکی خورماڵ لە سنووری هەورامان، لەكاتی كۆڵبەریدا لە دەروازەی سنووریی سیپە لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی سنوور كوژرا، ڕووداوەکەش كاردانەوەی فراوانی لێكەوتەوە.

ڕاگیێنراوی فەرمی: حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:”، هێزەکانی پاسەوانی سنوور ئەرکیان پاسەوانی و پاراستنی هاووڵاتیانە نەک کوشتنیان، ئەمە چەندینجارە دەستدرێژی و کوشتنی خەڵک دووبارە دەبێتەوە، ئەمە بەبێ سزا تێناپەڕێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: