فلای بەغداد 80% کارەکانی دەوەستێت و هەشت فڕۆکە لەدەستدەدات

شەیری بکە لە:
فلای بەغداد 80% کارەکانی دەوەستێت و هەشت فڕۆکە لەدەستدەدات

ئۆفیسی سەرەکی فلای بەغداد لە شاری بەغدا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


هێڵی ئاسمانی فلای بەغداد ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی عێراقەوە، کە بە پشت بەستن بە سزاکەی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیاکە دەرکراوە، زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە و 80%ـی کارەکانی وەستاوە.


بۆچی گرنگە: بەهۆی سزاکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بانکی ناوەندیی عێراق هەژمارە بانکییەکانی فلای بەغدادی وەستاندووە لەکاتێکدا سزاکەی ئەمریکا تا 22-03-2024 ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەهۆی بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی عێراقەوە، سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی بەشێوازی قیست فڕۆکەیان فرۆشتووە بە هێڵی ئاسمانی فلای بەغداد، گرێبەستەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە بۆیە "هەشت فڕۆکەمان لەدەستداوە و ئێستا تەنیا چوار فڕۆکە ماون"، فلای بەغداد لە ڕوونکردنەوەیەکدا وای گوتووە.


فلای بەغداد دەشڵێت، بانکی ناوەندی عێراق هیچ ئاسانکارییەکیان بۆ ناکات بۆ حەواڵەی بانکی، بۆیە 80%ـی کارەکانیان پەکخراوە.

 

باکگراوند: لە 22-1-2024 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی چەکدار، پارە، هەروەها چەک بۆ سوپای پاسداران لە عێراقەوە بۆ سوریا سزای بەسەر فلای بەغداد دا سەپاند.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ