بەشێکی نوێ لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە و دەرچووانی هەلی دامەزراندنیان دەبێت

شەیری بکە لە:
بەشێکی نوێ لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە و دەرچووانی هەلی دامەزراندنیان دەبێت

دیمەنێک لە دەروازەی کەمپی زانکۆی سلێمانی

ئاڤا نیوز 


ئەمساڵ لە کۆلیژی پەروەردەی سلێمانی بەشی "ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی" دەکرێتەوە، دەرچووانی ئەم بەشە هەلی دامەزراندنیان لە کۆمەڵێک دامەزراوە دەبێت.


وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کار لەسەر بەیەکەوە گونجانی توانای زانکۆکان لەگەڵ بازاڕی کاردا دەکات.

لێدوانی فەرمی: د.یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەتوانن داواکاری بۆ وەرگیران لە بەشی "ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی" بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 پڕبکەنەوە، کە خوێندن بەشێوەی سیستمی بۆڵۆنیا دەبێت و زمانی خوێندن ئینگلیزی دەبێت.

زانیاریی زیاتر: دەرچووانی ئەم بەشە هەلی دامەزراندنیان دەبێت لە هەریەکە لە وەزارەتەکانی: پەروەردە، داد، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ ناوەندە پەروەردەییە تایبەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک  (UNESCO, UNICEF, WHO).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: