بنەچەی ورچەکەی باڵەکایەتی بۆ 7500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

شەیری بکە لە:

ڕۆژی 14-08-2024 ورچێکی قاوەیی لە باڵەکایەتی کوژرا

ئاڤا نیوز

 

ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا، بنەچەکەی بۆ حەوت هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا  دەگەڕێتەوە و پێشتر ئێسک و پروسکی ئەم جۆرە ورچە لە شوێنەوارێکی سۆران دۆزراوەتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد لەشکری، بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەوار و کەلەپووری  بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ساڵی 1983 لەکاتی کارکردنی تیمێکی نێودەوڵەتیی زانکۆی بەرشلۆنەی ئیسپانی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران و زانکۆی سەڵاحەدین لە شوێنەواری بانەهێلک لە شاری سۆران، کۆمەڵێک شوێنەوار و ئێسک و پروسکیان دۆزیوەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک ڕۆژی 14-08-2024 لاشەی ورچێکی قاوەیی لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە، محەممەد لەشکری پەیوەندی بە تیمە شوێنەوارییەکەوە دەکات و ئەوانیش لەگەڵ شارەزایانی ئاژەڵناسی بەدواداچوونی بۆ دەکەن، بۆیان ڕوون دەبێتەوە پێشتر ئێسک و پروسکی هەمان جۆر ورچیان دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ حەوت هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ورچەکە بە ورچی قاوەیی ناسراوە و ناوە زانستییەکەی (Ursus arctos)ـە، بەهۆی زۆری بەراز لەوکاتەدا، خواردنی سەرەکی ئەم جۆرە ورچانە بەراز بووە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ساڵی 2019 لە گۆڤاری OpenEdition بڵاوکراوەتەوە، جگە لە ورچی قاوەیی، بزن، مەڕ، بەراز، ڕێویی سوور، پڵنگ، گورگی خۆڵەمێشی و ژیژیک لەو ناوچەیەدا ژیاون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ