حەماس بەرپرسیارێتیی تەقینەوە خۆکوژییەکەی تێلەڤیڤ لەئەستۆ دەگرێت

شەیری بکە لە:
حەماس بەرپرسیارێتیی تەقینەوە خۆکوژییەکەی تێلەڤیڤ لەئەستۆ دەگرێت

دیمەنێک لە شوێنی تەقینەوەکە، سەرچاوە: AP

ئاڤا نیوز


کەتیبەکانی قەسام، باڵی سەربازیی حەماس، بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی تێلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیلی لەئەستۆگرت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەتیبەکانی قەسام ڕایگەیاند: "وەک وەڵامێک بۆ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل و سیاسەتەکانی لە کوشتنەکاندا، دەست بە کردەوەی خۆتەقاندنەوە لەناو خاکی ئیسرائیل دەکەینەوە".

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە تێلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی تەقاندەوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو. ئیسرائیل ڕووداوەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبرد. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، بەهۆی ئەم شەڕەوە زیاتر لە 40 هەزار فەڵەستینی کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: