لێکۆڵینەوە لە ئاردی ئەم مانگە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لێکۆڵینەوە لە ئاردی ئەم مانگە دەکرێت

بریکارێکی خۆراک لەکاتی دابەشکردنی ئارد

ئاڤا نیوز


هاونیشتمانیانی چەند گەڕەکێکی ناو شار و دەرەوەی هەولێر گلەییان لە بەشە ئاردی ئەم مانگە هەبووە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.


وێنە گەورەکە:
مانگانە ئەو بەشە ئاردەی لەڕێگەی بریکارەکانی خۆراک بەسەر هاونیشتمانیان دابەش دەکرێت، لە گەنمی سایلۆکانی ناوخۆ وەردەگیرێ و لە ئاشەکان دەکرێت بە ئارد.


لێدوانی فەرمی:
سیامەند قادر، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژانە گلەییەکی زۆری هاونیشتمانیانمان پێدەگەیشت، دەیانگوت کواڵێتی ئاردی ئەم مانگە خراپە و بەکەڵکی نانکردن نایەت، بۆیە بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێنرێت.


زانیاریی زیاتر: لیژنەکە سەردانی بریکارەکانی خۆراکی (بەحرکە، بەستۆرە، گردجووتیار، شێخەشەل) و لەناو شاریش سەردانی چەندین گەڕەکی دیکەیان کردووە، وەک 94ی زانکۆ و دارەتوو، لە هەر بریکارێک دوو کیلۆ ئارد وەرگیراوە و براوەتە تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە، هێشتا ئەنجامەکان دەرنەچووە، لە ئەگەری دەرکەوتنی خراپی کواڵێتی گەنمەکە لایەنی دابینکاری ئارد لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان