لە هەولێر 26 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی لەنێودەبرێن

شەیری بکە لە:
لە هەولێر 26 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی لەنێودەبرێن

دیمەنێک لە پرۆسەی لەنێوبردنی ڤەیپ و جگەرە ئەلیکترۆنییەکان

ئاڤا نیوز


لە هەولێر 26 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی جۆراوجۆر لەنێوبران، قایمقامی هەولێر دەڵێت زۆربەیان لە سلێمانی هێنراونەتە هەولێر.


وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان قەدەغەکراون، هەڵمەتێکی فراوانیش بۆ دەستبەسەرداگرتنیان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا هەشت شوێن بەهۆی سەرپێچیکردن داخراون.


لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، "پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و ئەو شوێنانەی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن و داخستن دەبنەوە، ئەگەر ببێت بە سێ جار ڕێککاری یاسایی دیکە دەگیرێتەبەر و کەیسەکەیان ڕەوانەی دادگا دەکرێن."

هۆکارە زانراوەکان: تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بەتەواوی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی  بنبڕبکرێت، قایمقامی ناوەندی هەولێر هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە لە پارێزگای سلێمانی بڕیاری قەدەغەکردنەکە جێبەجێنەکراوە و لەوێوە هەناردەی هەولێر دەکرێت.

باکگراوند: هەر ئەم مانگە لە هەڵمەتێکی دیکەدا 17 هەزار جگەرە و ڤەیپی ئەلیکترۆنی لەنێوبران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: