نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی ڕابردوو 280 کارمەندی کاری مرۆیی کوژراون

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی ڕابردوو 280 کارمەندی کاری مرۆیی کوژراون

کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاتی کارکردن لە غەززە، سەرچاوە: ئەنادۆڵ

ئاڤا نیوز

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆییدا، 19-8-2024، سەرکۆنەی ئاستی قبوڵنەکراوی تووندوتیژی لە دژی کارمەندانی کاری مرۆیی دەکات.

وێنە گەورەکە: تەنیا لە ساڵی 2023ـدا لانیکەم 280 کارمەندی کاری مرۆیی لە 33 وڵات کوژران، ئەم ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 137٪ زیادی کردووە.
 

زانیاریی زیاتر: 163 لەم کارمەندانە لە ماوەی سێ مانگی شەڕدا لە غەززە کوژراون.
 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەمساڵ ئەم ژمارەیە زیاتر ببێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: