جەنگی ئۆکرانیا هێزی کار لە ڕووسیا بەرەو قەیران دەبات

شەیری بکە لە:
جەنگی ئۆکرانیا هێزی کار لە ڕووسیا بەرەو قەیران دەبات

هێزێکی سەربازیی ڕووسیا لەکاتی مەشق و ڕاهێنان، وێنە: economist

ئاڤا نیوز 

بەهۆی نەبوونی هێزی سەربازیی پێویست بۆ پاراستنی سنوورەکانی، ڕووسیا ڕوودەکاتە دامەزراندنی سەربازی نوێ، بەم هۆیەشەوە هێزی کاری ئەو وڵاتە کەمی کردووە. 

وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامیی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و کوژرانی ژمارەیەکی زۆری سەربازی ڕووسیا، ئەم وڵاتە تووشی کەمی هێزی مرۆیی بووەتەوە و دەستی بە دامەزراندنی سەربازی نوێ کردووە، ئەمەش زیانی لە کەرتی ئابووری داوە. 

زانیاریی زیاتر: لە ڕووسیا مووچەی سەربازێکی تازەدامەزراو مانگانە 160 هەزار ڕۆبڵە  کە دەكاتە 1792 دۆلار، ئەمەش مووچەیەکی باشە، بۆیە ژمارەیەکی زۆر کرێکار لە کەرتەکانی دیکە ڕوو لە سەربازی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی داهاتێکی باشتر. 

ژمارەکان وادەڵێن:  بەپێی داتاکانی ڕاشا پرۆجيکت، لە مانگی تەمموزی ساڵی 2023 تا مانگی حوزەیرانی 2024، ڕووسیا نزیکەی 30 ملیار یۆرۆی لە شەڕدا خەرج کردوووە کە دەکاتە 1.5%ی بەرهەمی ناوخۆیی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: