ڕۆژانە زیاتر لە 500 دەنگدەر مامەڵەی دەرهێنانی كارتی دەنگدان دەكەن

شەیری بکە لە:
ڕۆژانە زیاتر لە 500 دەنگدەر مامەڵەی دەرهێنانی كارتی دەنگدان دەكەن

سەرچاوەی وێنە: AA

ئاڤا نيوز


تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، ڕۆژانە لە هەولێر و دهۆك زیاتر لە 500 كەس مامەڵەی دەرهێنانی كارتی بایۆمتری دەنگدان دەكەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 01-02-2024، لقەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەرگایان بە ڕووی لە دایكبووانی ساڵی  2006 كردەوە بۆ ئەوەی سەردانی لقەكانی كۆمیسیۆن بكەن لە یەكێك لە ناوەندەكاندا خۆیان تۆمار بكەن.


بۆچی گرنگە: پڕۆسەكە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تەنیا پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، وادەكە درێژ ناكرێتەوە، دەبێت دایكبووانی ساڵی 2006 لەو ماوەیەدا كارتی بایۆمەتری دەربهێنن، بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەشداری بكەن.


لێدوانە فەرمیەكان: خالید عەباس، بەرپرسی لقی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئاڤا نیوزی  ڕاگەیاند: تا ئێستا پێنج هەزار لە كۆی 30 هەزار دەنگدەری سنووری پارێزگاكە مامەڵەی كارتی بایۆمەتریان كردووە، ڕۆژانە زیاتر لە 500 كەس مامەڵەكانیان دەكەن.


ئەحمەد مازن، گوتەبێژی  لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەكانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژانە 100 بۆ 700 كەس لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەكو سێـی دوانیوەڕۆ سەردانی لقەكەمان دەكەن، بەمەبەستی مامەڵەی دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری.


ئاڤا نیوز زانیویەتی 75% ـی  دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی مامەڵەكەیان كردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێویستە دەنگدەران ئەو سێ بەڵگەنامەیە لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری، كە پێكهاتوون لە:
1-كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە).
2-كۆبۆنی خۆراك.
3-بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: