بکوژ و ئەشکەنجەدەرێکی هاووڵاتییانی کورد دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
بکوژ و ئەشکەنجەدەرێکی هاووڵاتییانی کورد دەستگیر دەکرێت

خەیروڵڵا حەممادی عەبد جارۆ لیوا لە سەردەمی بەعس- وێنە؛ سۆسیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

دەزگەی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئەفسەرێکی ڕژێمی پێشووی بەعسی دەستگیر کرد کە تاوانبارە بە كوشتن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییانی کورد و شیعە.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: فازڵ ئەبو ڕغیف، شارەزای ئەمنیی عێراقی ئاشكرای كرد: "دەزگەی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئەفسەرێکی ڕژێمی سەددامی بە ناوی 'خەیروڵڵا حەممادی عەبد جارۆ' دەستگیر کردووە کە نازناوی دراکۆلای بەعسی لێنراوە".

زانیاریی زیاتر: "ئەو کەسە تاوانبارە بە تاقیکردنەوەی چەندین شێوازی ئەشكەنجە بەرامبەر بە زیندانییانی كورد و شیعە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی لەنێوچوو". ئەبو ڕغیف وادەڵێت.

 

زانیاریی کەسی: لیوا جارۆ لە نێوان ساڵانی 1971 تا 1990، چەندین پۆستی ئەمنی سەركووتكەری وەرگرتووە،  لەوانە؛

بەڕێوەبەری ئەمنی سەرشقام 1971-1972

بەڕێوەبەری ئەمنی دەربەندیخان 1972-1974

 بەڕێوەبەری ئەمنی دووکان 1974-1975

بەڕێوەبەری ئەمنی زاخۆ 1975

بەڕێوەبەری ئەمنی دهۆک 1975

ئەفسەری لێکۆڵینەوە لە هۆبەی سێی پێوەندیدار بە کەیسی کوردان 1976-1977

بەڕێوەبەری ئەمنی بەلەد 1977-1982

 بەڕێوەبەری ئەمنی ڕەسافەی بەغدا 1982-1984

بەڕێوەبەری ئەمنی کەرخ 1984-1988

 بەڕێوەبەری ئەمنی ئابووری لە وەزارەتی نێوخۆ 1988-1990

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: