ڕووسیا: لەگەڵ ئۆکراینا دانوستانی ناڕاستەوخۆمان نەبووە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: لەگەڵ ئۆکراینا دانوستانی ناڕاستەوخۆمان نەبووە

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا- وێنە؛ میدیای جیهانی

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن هێرشی ئۆکراینا بۆ نێو خاکی ڕووسیا دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوانیانی وەستاندبێت و ئاماژە بەوە دەدات، هیچ دانوستانی لەو شێوەیەی نەبووە.

لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: "هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە نێوان ڕووسیا و ڕژێمی کیێڤدا نەبووە".

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕووسیا و ئۆکراینا پلانیان هەبووە ئەم مانگە شاندی دانوستانکاریان بۆ قەتەر بنێرن تا سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی یەکدی گفتوگۆ بکەن.

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە ئەوەشی گوتووە کە ئەگەری هەبوو ئەو گفتوگۆیانە ئاگربەستێکی ڕێژەییان لێ بکەوتایەتەوە. بەڵام هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر هەرێمی کورسک بووەتە هۆی ئەوەی ئەمە جێبەجێ نەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: