مالیکی و بەشێکی عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک: دەبێت ڕێڕەوی سیاسی ڕاستبکرێتەوە
- کوردستان
- 18 ئاب
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ هەردوو لایەنی عەرەب و تورکمانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون.
وێنە گەورەکە: لایەنە ناڕازییەکانی کەرکووک لە عەرەب و تورکمان پێش تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە پەنا دەبەنە بەر نووری مالیکی بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی بۆ داواکارییەکانیان لەمبارەیەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: لایەنەکان جەختیان لەسەر ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسی لە کەرکووک و هاوبەشی پێکهاتەکان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەکە پێکهاتبوو لە حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، ڕاکان جبوری، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک و جاسم محەممەد جەعفەر، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی تورکمان و چەند کەسایەتییەکی دیکە.
باکگراوند: 14ـی ئەم مانگە بەرەی تورکمانی دژی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک بەبێ بەشداریی پێکهاتەی تورکمان، لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمار کرد و بڕیارە 21ـی ئەم مانگە دادگاکە لەبارەی یاساییبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوتوێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دیداری تایبەت؛ داود ئۆغڵو لەبارەی نەوت و پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە قسە بۆ ئاڤا دەکات
8 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
23 تشرینی دووەم
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
23 تشرینی دووەم
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
23 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەردوو جووتیارە کوردەکەی سنووری سەرگەڕان ئازاد کران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی بە فەرمی دەست بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی بردنی تەرمێک بۆ بەردەم ماڵی بافڵ تاڵەبانی