کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لە کاتی چاککردنەوەی هێڵێکی کارەبا
ئاڤا نیوز
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک دەڵێت، بە شێوەیەکی گشتیی خەڵک لە سیستمی کارەبای پریپەید ڕازین و داوا دەکەن سیستمەکەیان بۆ ببەسترێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2023 بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید لەلایەن وەزارەتی کارەباوە دراوە و دوای جێبەجێکردنی بەشێکی بڕیارەکە ئێستا وەستاوە بە مەبەستی هەڵسەنگاندن، چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە دەستپێبکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم سیستەمە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوبەشان دابین دەکات، بە هەدەردانیشی کەم دەکاتەوە، جگە لەوەش کۆتایی بە پارەدانی مانگانە و ژمێریاری گەڕۆک دێنێت.
لێدوانی فەرمی: حازم عوسمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئێمە ناڵێین 100% خەڵک لە سیستمی پریپەیدی کارەبا ڕازین، بەڵام بەگشتی سیستەمەکەیان بەدڵە و لێی ڕازین و گللەیی زۆر کەم هەیە".
زانیاریی زیاتر: جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا سەدان داواکارتی خەڵکیان لایە بۆ ئەوەی سیستمی پریپەیدیان بۆ ببەسترێت، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت بەدڵی خەڵکە.
ژمارەکان وادەڵێن: تاوەکو ئێستا 20 هەزار و 805 بەشداربووی سیستمی کارەبای پریپەید لە پارێزگای دهۆک هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە ڕۆژێکدا 60 تۆن زبڵ و پاشماوە لە هەولێر کۆدەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێنەواری دایناسۆرێک لە سلێمانی دەدۆزرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار عومرەکاری کورد لە سعودیە گیریان خواردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەکردن بە مۆبایل و تاوانی ئەلیکترۆنی ڕوویان لە زیادبوونە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕان هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بۆ دوای هەڵژاردن دوادەخات