ئاسایشی هەولێر: بکوژی خاوەن پێشانگەکەی ئۆتۆمبێل کارمەندی ئەمنیی یەکێتی بووە

شەیری بکە لە:
هەواڵی خێرا

تۆمەتبار، لۆگۆی ئاسایشی هەولێر، تاوانلێکراو- گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز 

هەردوو ئاسایشی هەولێر و سلێمانی لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەک لە هەولێر و دەستگیرکردنی لە شاری سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدەن. ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیێنێ، بکوژەکە کارمەندی ئەمنیی یەکێتی بووە و بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە سەربازییەکەی هەڵاتووە.


چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی ڕابردوو لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئیسکانی نوێ لە هەولێر، هاووڵاتییەک بە ناوی (ئ . خ) کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل بوو، کوژرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ئاشكرای کرد، ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، بکوژەکە بە ناوی (ش.ج.ع) کارمەندی پۆلیسی پاسەوانی سنووری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە،  بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە سەربازییەکەی لە شاری هەولێر هەڵاتووە، چووەتە سلێمانی و لەوێ خۆی ڕادەست کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی وورد و دەستنیشانکردنی شوێنەکەی، بکوژەیان دەستگیر کردووە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان