لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 21 فەڵەستینی دیکە کوژران

شەیری بکە لە:
منداڵێک لەنێو داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکانی غەززە

منداڵێک لەنێو داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکانی غەززە

ئاڤا نیوز 

 

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە 21 کەس کوژران، لەناویاندا شەش منداڵ هەن و لەگەڵ دایکیاندا کوژراون.

 

وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا ئەنتۆنی بلیننکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ دروستکردنی گوشاری زیاتر بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست لە ئیسرائیلە، ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی بۆ سەر غەززە درێژە پێدەدات.

 

لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ئەم هەفتەیە دانوستانەکانی ئاگربەست لە قاهیرەی پایەتەختی میسر دەستپێبکەنەوە. 

 

باکگراوند: لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 هەزار فەڵەستینی کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: