شاری هۆل لە بەریتانیا بووەتە شوێنی گرژی و ئاڵۆزییەکان

شەیری بکە لە:

کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

شاری هۆل بووەتە سەکۆ بۆ خۆپێشاندانی ڕاستڕەوە تووندئاژۆکان دژی کۆچبەران لە بەریتانیا، تاوەکو ئێستا هەزار و 500 ڕاستڕەوی تووندئاژۆ دەستگیرکراون و  بەشێکیان لەسەر بانگەواز بۆ هێرشکردنە سەر مزگەوتەکانی بەریتانیا بووە.

 

وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوو، دەیان خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکانی بەریتانیا دژی کۆچبەران و موسڵمانان لەلایەن ڕاستڕەوە تووندئاژۆکانی ئەو وڵاتە کران، حکومەتی ئەو وڵاتە هەوڵی کۆنتڕۆلکردنی دۆخەکە دەدات.

 

زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، نێردراوی ئاڤا لە بەریتانیا گوتی، "ڕاستڕەوە تووندئاژۆکان هێرشدەکەنە سەر ئەو هۆتێلانەی کۆچبەرانی تێدا دەمێننەوە، تەنانەت شوێنی کاریشیان، لە ماوەی ڕابردوو سەدان کەسایەتیی بەنێوبانگ لە ئایین و نەتەوەی جیاواز بوونەتە قوربانی هێرشەکانیان، نەتەوەی کوردیش پشکێکی گەورەی ئەو هێرشانەی بەردەکەوێت".

 

زانیاریی زیاتر: ڕاستڕەوە تووندئاژۆکان لە ماوەی ڕابردوو هێرشیانکردووەتە سەر پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل کە خاوەنەکەی کوردە و چوار کوردیان بریندار کردووە و نۆ ئۆتۆمبێلیان سووتاندووە.
نێردراوی ئاڤا لە بەریتانیا وای گوت.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە سەرەتای ئەم مانگە کیەر ستارمەر؛ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سەبارەت بە ڕووداوەکانی تووندوتیژی ڕاستڕەوە توندئاژۆکان لە وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند: "ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی ترس، تۆوی جیاکاری و ڕق و کینە نادەین. بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ بارودۆخێکدا ناهێڵین یاسا و شیرازە لە سەر شەقامەکانمان پشتگوێ بخرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: