ئێکس ئۆفیسەکانی لە بەڕازیل دادەخات

شەیری بکە لە:
ئێکس ئۆفیسەکانی لە بەڕازیل دادەخات

مۆبایل و لاپتۆپێک کە لۆگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس خراوەتە سەر شاشەکانیان، وێنە: بی بی سی

ئاڤا نیوز

کۆمپانیای ئێکس بەهۆی کێشەی سانسۆرەوە بڕیاری داخستنی ئۆفیسەکانی لە بەڕازیل دا، دوای ئەوەی لەگەڵ دادگەی باڵای وڵاتەکە کەوتە کێشەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دادوەرێک بە ناوی ئەلێکساندەر دی مۆراس لە دادگەی باڵای بەرازیل هەڕەشەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کرد؛ بەوەی نوێنەری یاسایی کۆمپانیاکە لە بەڕازیل دەستگیر دەکات، ئەگەر کۆمپانیاکە پابەند نەبێت بە فەرمانەکانی، کە دەبێت هەندێ بابەت سانسۆر بکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای ئێکس ڕایگەیاند، ستافی ئێکس لە بەڕازیل هیچ بەرپرسیارێتییەک و کۆنترۆڵێکیان نەبووە لەوەی ئایا ناوەڕۆکەکە سانسۆر دەکرێت یان نا، بەڵام دادوەرەکە بێ ئەوەی ڕێز لە یاسا بگرێت، هەڕەشەی لە ستافی ئێکس کردووە، بۆ پاراستنی سەلامەتی ستافەکەمان بڕیاری داخستنی ئۆفیسەکانمان لە بەڕازیل داوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای ئێکس ئۆفیسەکانی لە بەڕازیل داخستوون، بەڵام تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە کاردەکات و خەڵکی بەڕازیل دەتوانن بەکاریبهێنن.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: