لە هەولێر 70 هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەران ئامادەکراون

شەیری بکە لە:
دوو کارمەندی شارەوانی لە کاتی ڕووپێویکردنی پارچە زەوییەک لە سنووری هەولێر

دوو کارمەندی شارەوانی لە کاتی ڕووپێویکردنی پارچە زەوییەک لە سنووری هەولێر

ئاڤا نیوز

 

پڕۆسەی دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لە هەولێر زەوی بۆ زیاتر لە 70 هەزار فەرمانبەر دابینکراوە، ئامادەکاریش کراوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەکە بۆ  100 هەزار کەس.

 

وێنە گەورەکە: یەک مانگ لەبەردەم فەرمانبەران ماوە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی و شارەوانیی هەولێر سەرقاڵی هەنگاوی تەکنیکیی و هونەرییە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان لە سنووری پارێزگای هەولێر.

 

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا زەوی بۆ زیاتر لە 70 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینانی سنووری پارێزگای هەولێر تەرخان کراوە."

 

زانیاریی زیاتر: ئامادەسازی کراوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەکە بۆ سەرووی نزیکەی 100 هەزار فەرمانبەر، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بەگوێرەی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان زەوی تەرخان دەکرێت. سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئەوەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ