لیژنەی فەتوا داوا لە کچان دەکات مارەیی کەم بکەنەوە

شەیری بکە لە:
لیژنەی فەتوا داوا لە کچان دەکات مارەیی کەم بکەنەوە

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 530 هەزار دینارە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

سەرۆکی لێژنەی فەتوا لە سلێمانی داوا لە دایکان و باوکان دەکات کارئاسانی زیاتر بۆ کچ و کوڕەکانیان بکەن تا بتوانن ژیانی هاوژینی پێکبهێنن، داوایەکی تایبەتیش لە کچان دەکات باری دارایی کوڕان لەبەرچاوبگرن و مارەیی کەم بکەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و بازاڕەکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و  ئێستا مسقالێک زێڕی عەیار 21 گەیشتووەتە 530 هەزار دینار، ئەمەش ئەرکی کوڕان لە پێکهێنانی ژیانی هاوژینی قورس دەکات.

لێدوانی فەرمیی: د. ئەحمەد شافعی، مامۆستای ئایینی و سەرۆکی لێژنەی فەتوا لە سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو 19 مسقاڵ زێڕەی بۆ مارەیی هاوسەرگیری دیاریکراوە، زیاتر گرێبەستێکی کۆمەڵایەتییە و بەهیچ شێوەیەک لە شەرعدا بڕێکی دیاریکراو کەم یان زۆر دیارینەکراوە، بەڵکو بەپێی ڕێککەوتنی کوڕ و کچەکەیە".


کاریگەری و لێکەوتەکان: د. ئەحمەد شافعی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی زۆربوونی ئەرک و بەرپرسیارێتی، کوڕان خۆیان لە ژنهێنان دەدزنەوە، ئەمەش وادەکات خۆیان و کچانیش تەمەنیان گەورەبێت و بێبەشبن لە پێکهێنانی ماڵ و خێزان.

ئەمەش بزانە: سەرۆکی لێژنەی فەتوا لە سلێمانی لەبارەی دیاریکردنی مارەیی نموونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت: ئیمامی عومەر لە سەردەمی خۆی ویستی مارەیی ژن دیاری بکەت، بەڵام ئافرەتێک پێی دەڵێت ئەی عومەر، کاتێک خوا و پێغەمبەر ئەوەیان نەکردبێت تۆ چۆن دەتوانی ئەوە بکەی، ئیمامی عومەریش بڕیارەکەی نەداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: