دادگای فیدراڵی شەش سکاڵای تایبەت بە یاسای بودجە ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دادگای فیدراڵی شەش سکاڵای تایبەت بە یاسای بودجە ڕەتدەکاتەوە

باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق

ئاڤا نیوز


دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی خشتەکانی یاسای بودجە ڕەتکردەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە شەش سکاڵای جیاوازدا داوایان کردبوو دادگای فیدراڵی ئەو بڕگەیەی خشتەکانی یاسای بودجە بە نادەستووری دابنێت، کە دەسەڵاتی داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان و ڕێژەی هەژاری، دوو ترلیۆن دینار لە دەرەوەی ڕێنماییەکان بۆ پارێزگاکان تەرخان بکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدراڵی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بەوشێوەیەی ناوەڕۆکی سکاڵاکانی پێ تۆمارکراوە، بڕیاردان لەسەر سکاڵاکان لە تایبەتمەندی دادگای فیدراڵیدا نییە.

باکگراوند: 11ی ئەم مانگەش دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دیکەی لەسەر یاسای بودجە بەهەمان هۆکار ڕەتکردەوە کە دژی ڕاگرتنی دامەزراندن لە کەرتی حکومیدا تۆمارکرابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان