قەدەغەی ڕاوەماسی لە بەنداوی دێوانە ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
قەدەغەی ڕاوەماسی لە بەنداوی دێوانە ڕاگەیێنرا

ژمارەیەک پۆلیس لەسەر بەنداوی دێوانە

ئاڤا نیوز

ڕاوکردنی ماسی لە بەنداوی دێوانەی قەزای دەربەندیخان  لە ئەمڕۆوە تاوەکو 21-6-2025 قەدەغە کرا.

وێنە گەورەکە: بەنداوی دێوانە لەدوای بەنداوەكانی دووكان و دەربەندیخان بە سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی كوردستان دادەنرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: "لەپێنا و بوژاندنەوە و زیادکردنی ماسی، ڕاوکردن بە هەموو شێوەیەك تەنانەت بە قولاپ و تۆڕیش لە بەنداوی دێوانە قەدەغەیە و لەبەرامبەردا سەرپێچیکاران سزا دەدرێن".

زانیاریی زیاتر: بەنداوەکە ماوەی ساڵێکە پەنجەماسی تێکراوە و ماسییەکانیش قەبارەیان بچووکە، سێ ساڵی پێویستە تا بەتەواوی پێبگەن و وەچە بخەنەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان