سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی شاخی گۆیژە لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی شاخی گۆیژە لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن

دیمەنی شاخی گۆیژە دوای سووتانی. وێنە ؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند بەتۆمەتی ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر ئاگریان لە شاخی گۆیژە بەرداوە و سووتاندوویانە.


وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا چەندجارێک ئاگر لە هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ لە سلێمانی کەوتەوە، بەڵام ئەو ئاگرەی دوو هەفتە لەمەوبەر کەوتەوە، زیانی زۆری بە دارەکانی ئەو دوو چیایە گەیاند و 295 دۆنم زەوی سووتا.

 

لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی ئاسایشی هەرێم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە دەستیان هەبووە لە کەوتنەوەی ئاگرەکەی ڕۆژی 30-7-2024.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عەقید سەلام عەبدولخاڵق، ئەوانەی دەستگیرکراون خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بە ئەنقەست ئەم کارەیان کردووە بۆ شێواندنی ناوچەکە، بەپێی ماددەی 342 لە یاسای سزادان ڕاگیراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان